ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەمە، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی «زەویەسپی»ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە ئەنجام دراوە.
پەیام
-
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەندێک ناوچەی پارێزگای کوردستان بۆ جێگیرکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکان، کەڵکیان لە ناوەندە گشتییەکان وەرگرتووە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ڕەوتی بۆردومانەکانی ئامریکا و ئیسرائیل لە شاری سنە، زیاتر لە ١٠٠ هێزی ئەمنی و ئیتلاعاتیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند هاووڵاتییەک لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
-
لە دوازدەیەمین ڕۆژی شەڕەکەدا، هێشتا هیچ نیشانەیەکی ڕوون بۆ کۆتاییهاتنی نابینرێت. ئەو شەڕەی کە بە هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، هێشتا بەردەوامە. هەر سێ لایەنی …
-
ڕۆژی ڕابردوو، موجتەبا خامنەئی، کە وەک سێیەمین ڕێبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستنیشانکراوە، هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمزی کردووە.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بەهائی بە ناوەکانی تینا بابانەژاد و پارسا عیمادی لە شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، چوار کرێکاری پاڵاوگەی شاری ڕەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گیانیان لە دەستداوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، عەلی ئەحمەدی، مامۆستایەکی خانەنشینی فێرکاری و پەروەردە، لە شاری شیراز دەستبەسەر کراوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاندووە کە شەڕ لە ئێران بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی.