سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ٨٣ كه‌س له تالاره‌كانی زه‌ماوه‌ند له شاره‌كانی بارووق، سه‌ڵماس و نه‌غه‌ده به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربوون ژاراوی بوون.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی بێكاركراوی پترۆشیمی دێهلۆڕان به ناوی “خۆسره‌و ئه‌مری” له كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه درایه به‌ر لێدان و بریندار كرا.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی خۆشناوی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی سه‌قز ئازاد و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و دۆستانیه‌وه پێشوازی لێ كرا.
-
یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن(ی.پ.ژ) ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی قورسی ئه‌رته‌شی توركیا و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له كۆبانی، دوو هاوڕێی كچیان گیانیان …
-
هەواڵی ئێران
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران له شیركه‌ته‌كانی سهههندجام و سه‌هه‌ند فلووت له ته‌ورێز
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له دوو شیركه‌تی سه‌هه‌ند جام و سه‌هه‌ند فلووت له شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و افساد فی الارض له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
-
به‌پێی ئاماره‌كان، له هه‌ر سه‌د هه‌زار مێرمنداڵی ئێرانی، ٧ كه‌س هه‌وڵی خۆكوژی ئه‌دا و ئه‌و ئاماره دوو هێنده‌ی مامناوه‌ندی جیهانییه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی دوو ڕۆژنامه‌ی فیگارۆ و نۆڤێل ئۆبزێرواتۆر، ترامپ ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی واز له داخوازییه‌كانی بێنێت، ئاماده‌یه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هێدی هێدی كه‌م بكاته‌وه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام و به گشتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای …
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به بنه‌ماڵه‌ی سامان محه‌ممه‌دی خهیارهیان ڕاگه‌یاند دوایین دیداریان پێش به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.