ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، ژنانی خه‌ڵكی كنیا دژ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی دژ به ژنان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نایرووبی و هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان.
مالپەری پەیام
-
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج كرێكار له شاره‌كانی مه‌یبۆد، مه‌راغه و دۆروود به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كرێكار بریندار …
-
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی ده به‌ندكراو له زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه.
-
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی قوروه- دێولان و قوروه بۆ بیجاڕ، ٣٠ هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
-
حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵی خه‌ڵكی گوندی سگریكی سه‌ر به شارستانی چاڵدۆران كه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هه‌ژار سوڵتانی ئازه‌ر، شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
-
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی قشلاقی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “موسعێب سه‌بزه‌واری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كای ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرا.
-
كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣،له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه. كرێكارانی شاره‌وانی ئیلام له ئاست نه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و ده مانگ بیمه ناڕازین و ده‌ڵێن: هه‌ر …
-
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی ده‌ركرانی له‌یلا سه‌لیمی، موعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری سنه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش بۆ دوو مانگ دوورخستنه‌وه له‌سه‌ر كار گوڕدراوه.