به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی گوشاری بۆ ده‌زگای قه‌زایی هاوردووه به زووترین كات سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی جێبه‌جێ بكات.
مالپەری پەیام
-
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ماوه‌ی ٧ مانگه ده‌زگای قه‌زایی وریشه مورادی، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر كۆبانی و منبج و به‌وهۆیه‌وه ٨ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، ٩ هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له ناوچه‌ی هه‌زه‌خی سه‌ر به شڕنا‌خ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، چوار هه‌زار كرێكاری ئه‌ركان ساڵس شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
-
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی خۆراكی فریكۆ له شاری سیرجان، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
-
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای عیفاف و حیجاب، خه‌باتی ژنان بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووه، جه‌واد حه‌یده‌ری، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری قه‌زوێن، جێژنی ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌دیان له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبرادا به‌ڕێوه برد.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به‌هۆی داڕمانی دیواری مه‌عده‌نی منگهنز له شاری قوم، چوار كرێكار له ژێر داروپهردووردا گیریان خوارد كه به داخه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری …