به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی پارێزگاكانی كوردستان و سیستان به‌لووچستان له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و هێڵی ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
مالپەری پەیام
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
پشتیوانی دایه شه‌ریفه له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی
دایه شه‌ریفه، دایكی نه‌مر ڕامین حسێن په‌ناهی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، له گرته ویدیۆیێك دا پشتیوانی خۆی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوه چه‌پ و دیمۆكراتیه‌كانی ئێران دژبه سزای ئێعدام
ڕێكخراوه چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ له ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی بوون.
-
ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوینی قه‌زوێن ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جامێعای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌ق ئاوه كۆبوونه‌وه و جاده‌كانیان داخست.
-
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٤ و ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، دانیشتووانی شاری باب له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر بو …
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
بۆردوومانی چڕی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا
شه‌وی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانی چۆمان و باڵه‌كایه‌تییان له پارێزگای هه‌ولێر به چڕی بۆردوومان كرد.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستانه‌كانی هه‌زارخانی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له ئاگردا سووتا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوی “ئێحسان نه‌ورووزی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان گیانی به‌خت كردووه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی سنه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ئیسماعیل كه‌ریمی، ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی كامیاران، به‌سه‌ر لووتكه‌ی چیای حه‌سه‌ن ته‌مه‌ر سه‌ركه‌وتن.