ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ڕێپێوانی كرێكارانی ناڕازی له نزیك ئانكارا و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، مامۆستایان و قوتابیانی مه‌ریوان له هه‌ڵمه‌تێك دا سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامی قه‌زوانیان چاند.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری دێولان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌ی له‌یلاخ له دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی شادمان ئه‌حمه‌دی له شۆڕشی ژینا، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه.
-
سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بۆكان و مامۆستای زمانی كوردی، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
-
دكتۆر ناسر هێمه‌تی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام، له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به “سه‌بی نه‌بی”(بێڕێزی به په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام) تۆمه‌تبار كراوه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری وان له باكووری كوردستان، بۆ جارێكی دیكه دژ به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
-
كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئێسپانیا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشتیوانی خۆی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بوو.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سه‌د و ١١ هونه‌رمه‌ندی سینه‌مای ئێران و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی پاڵپشتی مافی منداڵان له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ یاسای عیفاف و حیجاب دووپات كرده‌وه.
-
عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سه‌قز، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.