به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕازین و ده‌ڵێن: قه‌تعی بێ به‌رنامه‌ی كاره‌با زیانی له ژیان و كه‌سابه‌تیان داوه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات، ته‌ئمیین ئیجتیماعی، فه‌رهه‌نگیانی و كیشوه‌ری له چالاكییه‌كی هاوبه‌ش دا له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كرماشان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان شه‌هریار محه‌ممه‌دی، غه‌فوور مه‌ولوودی و سۆران مه‌نسوورنیا له شاره‌كانی بۆكان و مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بڕیار بوو حوكمی ئێعدامی تالیب هێجره‌تی له زیندانی سنه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان توانیان ماوه‌ی یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی قوربانی وه‌ربگرن.
-
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاگر له خوابگای كچانه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی ڕه‌سووڵ له پیرانشار كه‌وته‌وه به‌ڵام زیانێك به قوتابیان نه‌گه‌یشت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی و توڕه‌ی شاری مه‌لێكان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی دادستان بوون.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆ، شیركه‌ته‌كانی سایپا و ئێران خودڕه‌و ٣٣ له‌سه‌دی نرخی ئۆتۆمبێله‌كانیان گران كردووه و وته‌بێژه‌ی ده‌وڵه‌ت به فه‌رمی گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی له ساڵی داهاتوو ڕاگه‌یاند.
-
شۆرای یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند كه كه‌شتیڕانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم كراوه.