ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ده‌ورووبه‌ری شاری خوورماتوو گیانیان به‌ختكرد.
مالپەری پەیام
-
-
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تیه‌كانی شیراز و یاسووج بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
-
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و شووش خۆپێشاندانیان كرد و دژ به حكوومه‌تی ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
-
موسته‌فا نیلی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: نه‌رگس محه‌ممه‌دی به تازه‌یی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر، به‌ڵام به فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزی به‌ندی ژنان كراوه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی له‌نده‌ن، فڕانكفۆرت و واشینگتۆن بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ هه‌روه‌ها به‌رز ڕاگرتنی یادی كیانووش …
-
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی ئومید حه‌سه‌نی، له قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له شۆڕشی ژینا، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دا له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه كۆبوونه‌وه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، خانه‌نشینكراوانی كرماشان له ئاست په‌رداختی ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌كوو حه‌قی هاوسانسازی ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت گاڵته به خانه‌نشینكراوان ده‌كات.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری كامیاران، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌لاسی باوه‌جانی له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوییه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ناوه‌ندێكی ده‌رمانی بێبه‌شن و حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ژنانی دووگیانی ئه‌و ناوچه‌یه نادات.