ڕۆژی دووشه‌ممه 23ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی مۆخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به پێی ڕه‌واڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و چه‌ند كۆڵبه‌ر به ئه‌شكه‌نجه و لێدانی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
-
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له ناوچه عهمهلیاتیهكتانی دوورگه‌ی سیری، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی ناوچه‌ی تۆرۆق ڕوودی نه‌ته‌نز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت له تاران كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، دایكێك و منداڵێكی به‌لووچ له شارستانی ئێرانشار به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
-
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی شیروانی” و “فه‌رهاد سوله‌یمانی” له زیندانی ناوه‌ندی شیراز جێبه‌جێ كرا.
-
وڵاتی سوید، به هۆی كرده‌وه دژه مرۆییه‌كانی سپای پاسداران له جیهان، داوای له یه‌كێتی ئورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ئه‌و دامه‌زراوه‌یه وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنن.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌ش چالاكی كرێكاری شاری سنه به ناوه‌كانی “جه‌لیل محه‌ممه‌دی، ئارمین شه‌ریفه، ته‌یێب چه‌تانی، غالب حسێنی، ئارمان نووریزاد و زاهێد مورادیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كراون.
-
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی گوندی “ئەسپەمێزە”ی سەر بە شاری سەردەشت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، پارێزگاكانی كرماشان و ئیسفه‌هان له ڕیزی یه‌ك و دووی پله‌به‌ندی پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له ئێران دا جێیان گرتووه.