سه‌كینه په‌روانه به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی قووچان، پاش مانگرتن له خواردن له زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه.
مالپەری پەیام
-
-
سەرلە بەیانی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای سێدارەی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نیما مورادی” و “نوسرەتوڵڵا منەتی” خەڵکی ئیلام و “مێهدی خرسان” بەندکراوی عەرەب و خەڵکی دێهلۆڕان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كارناسانی ئابووری، له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی تاكوو ١٤٠١، حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ٤٢٥ له سه‌د ته‌وه‌ڕۆمی به سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاندووه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی سۆفی سه‌ر به شارستای شووتی سه‌ر به پارێزگای ورمێ له ئاست كه‌م ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فه‌زڵۆڵڵا نەسیری خەڵکی کۆیەشت و حەمزە شەهبازی خەڵکی تاران له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
-
حه‌مید حسێن نژاد، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی گوندی سگریكی سه‌ر به شارستانی چاڵدۆران، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی قازی نه‌جه‌ف زاده به تۆمه‌تی به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری موكران له چابه‌هار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ده‌هه‌می پارس جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ٣٠ خوێندکاری زانکۆی ئەلزەهرای تاران، به بڕیاری كۆمیته‌ی ئینزیباتی و له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له خۆێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری فڕانكفۆرت دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.