كرێكارانی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه دژبه بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ ٣٢هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له مه‌یدانی خۆراسگانی ئیسفه‌هان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمانی كه‌نگان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، چه‌ند تانكه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ڵگر له سنووری په‌روێزخانی كرماشان ته‌قینه‌وه و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی كورد به سه‌ر چیای ده‌ماوه‌ند له شاری تاران سه‌ركه‌وتن و ڕێزیان له یادی هه‌موو شه‌هیدانی ژینگه گرت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
په‌ره‌ستاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، له شاره‌كانی كرماشان، گورگان، تاران، شیراز، ئیسفه‌هان، بووشێهر، كه‌نگان و كه‌ره‌ج بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شاره‌داری ئیلام، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
چالاكی كچانی شۆڕشگێڕی سنه بۆ ئیدانه‌كردنی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وان له سه‌ید سادق
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی ژن له‌لایه‌ن توركیا له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، چالاكییان ئه‌نجام دا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، دوو كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌هنموون” و “زانكۆ قادری” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.