له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ١٢ شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی به نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
مالپەری پەیام
-
-
٥٣٠ شۆفێری كورد و تورك كه نه‌وتیان له عێراقه‌وه بۆ ئه‌فغانستان ده‌گواسته‌وه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تالیبانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر تانكه‌ره‌كانیان دا گیراوه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له ده‌كه‌ڵه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی قه‌راردادی پارێزگای هه‌ولێر به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ساختمانی ده‌سته‌ی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی ڕووسیه و ڕۆژئاوای كوردستان له دوو چالاكی جیاجیادا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كورستان و گیانله‌ده‌ستدانی دوو ڕۆژنامه‌وانی ژنیان به توندی مه‌حكووم كرد.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، زیانێكی گه‌وره‌ی له كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی داوه و خاوه‌ن كیڵگهكان له ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازین.
-
چالاكانی بواری ئابووری ده‌ڵێن، به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، كارخانه سیمانه‌كانی ئێران داخراون و نرخی هه‌ر كیسه سیمان له بازاره‌كاندا چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
-
كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شیركه‌تی سورب و ڕووی زه‌نجان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، له به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار بوون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له توركانی فاشیست له شاری نه‌وشه‌هیر به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر كرێكارانی كورد و ١٣ كارگه‌ریان بریندار كرد.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ كوردانی دانیشووتی وڵاتانی ئورووپایی، دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا خۆپێشاندانیان كرد.