سێ ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ئابادان به ناوه‌كانی “ماندا سادقی”، “ئاره‌ش قه‌لعه گوڵاب” و “كورۆش كه‌ره‌م پور” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینی ماندا سادقی به ناوی “ڕه‌زا محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئابادانه‌وه بانگهێشت كراون.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، دوو ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبش دا ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی په‌یمانكاری عمران سازانی چابه‌هار، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
-
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
هەواڵی کوردستان
كوژران و برینداربوونی ١٦ كه‌س له هێرشی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ده‌یره‌زوور
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، سه‌بازانی ئه‌رته‌شی سووریه به هاوكاری میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند گوند له ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ١٦ كه‌س كوژران …
-
“ئاریا سادقی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی هه‌مه‌دان، ماوه‌ی ٣٠ مانگه زیندانی و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
-
به‌یانی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “حه‌سه‌ن سه‌رخوش” له زیندانی خۆی جێبه‌جێ كرا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی زیندانی نه‌غه‌ده به فه‌رمانی ئه‌فسه‌ر نیگه‌هبانی ئه‌و به‌ندیخانه به ناوی “سه‌جاد موحه‌ڕه‌می”، هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوان و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
-
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئنیتزامییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ مێرمنداڵێكی ئه‌فغانستانی له تاران، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی ئێرانی و ئه‌فغانستانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، چالاكی مافی مرۆڤی بندكراو له زیندانی ئێڤین، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.