به‌یانی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له زیندانی دیزڵاوا جێبه‌جێ كرا.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
مانگەکانی گەلاوێژ و خه‌رمانان وەبیر هێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە مەترسیدارانەیە کە لە دەورانی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی‌دا، بەڕێوەچوون. ٣٦ ساڵ لەوەپێش لە مانگەکانی گەلاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٧ ڕژیمی ئیسلامی دەستیدایە جەنایەتێک کە ئاسەوارەکەی و بەڵگەکانی نیشانەی بێ ڕەحمی و دڕندەخویی بێ سنووری کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامییە.
-
مه‌ریەم شوکرانی، ڕۆژنامەنووسی خه‌ڵكی تاران له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه چوارسه‌د ملیارد تمه‌ن له بودجه‌ی گشتی بۆ ده‌رمانی زائیرانی ئه‌ربه‌عین ته‌رخان كراوه له حاڵێكدا، خه‌ڵك به‌ده‌ست نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست وه‌زاڵه هاتوون.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ماوه‌ی ٩ ڕۆژه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ڕه‌سووڵ بۆداغی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، ١١ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ڕه‌شت به ناوه‌كانی “عیسا چوولاندیم”، “هوومه‌ن تاهری”، “ساسان خانزاده”، “جه‌مشید عه‌زیزی”، “حافز فه‌رۆحی”، “مێهدی میرزایی”، “مه‌هیار زهڕبهخش”، “موحسن هووشمه‌ند” ، “مه‌نووچێهر فه‌لاح”، …
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی سیری و سه‌كۆی نه‌وتی نه‌سر، دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
“بێهنام ئاسیایی” لەگەڵ هاوسەر و كچەكەی، هەروەها زانیار “عەزیزنەژاد”، پەنابەری سیاسی له تورکیە دەستبەسەر کراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێن.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوژمنانی ژینگه‌ی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، ئاگریان له دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری بانه دا به‌رداوه و ژینگه‌پارێزان سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
-
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له شاره‌كانی ورمێ و سه‌قز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.