به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی ژن كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاوا ئێعدام كرا.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه دژبه سزای ئێعدام له ئێران كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
-
حه‌وت هه‌زار موعه‌لیم و چالاكی كرێكاری له نامه‌یێك دا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ڕه‌سووڵ بۆداغی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بوون.
-
شه‌وی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، پیاوێكی خه‌ڵكی گوندی “گۆزه ڕه‌ش”ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس، كچه‌كه‌ی خۆی به ناوی “جانێ چووپانی” به بیانووی پاراستنی نامووس كوشت.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، موعه‌لیمێكی دڵسۆزی شاری مه‌ریوان به ناوی “فرمێسك فه‌تاحی” به بڕیاری دیوانی باڵای دادپه‌روه‌ری ئیداری له‌سه‌ركار ده‌ركراوه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی سمكۆ مه‌ولوودی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباد، به به‌شداری دایكانی دادخواز و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نرخی نان له شاری سنه گران بووه و له ئه‌ستۆ نه‌گرتنی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و گرانیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی ڕاگه‌یاند.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، ١٠ كرێكار له شاره‌كانی تاران، ئابیك، یه‌زد، زه‌نجان و نه‌یشابوور به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كرێكاری …
-
ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وتی ئێران بۆ بیست و نۆهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان درێژه‌یان به مانگرتن دا.