ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوینی قه‌زوێن ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جامێعای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌ق ئاوه كۆبوونه‌وه و جاده‌كانیان داخست.
-
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٤ و ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، دانیشتووانی شاری باب له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر بو …
-
شه‌وی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانی چۆمان و باڵه‌كایه‌تییان له پارێزگای هه‌ولێر به چڕی بۆردوومان كرد.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستانه‌كانی هه‌زارخانی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له ئاگردا سووتا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوی “ئێحسان نه‌ورووزی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان گیانی به‌خت كردووه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی سنه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ئیسماعیل كه‌ریمی، ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی كامیاران، به‌سه‌ر لووتكه‌ی چیای حه‌سه‌ن ته‌مه‌ر سه‌ركه‌وتن.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هاوشێوه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین، پاش مانگرتن له نێو مه‌حه‌وه‌تی به‌ندیخانه، به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له ڕێگه‌ی ئاسنی میرجاوه له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له دوورگه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.