وه‌زیری وڵاتی ئاڵمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه ناونده مه‌زهه‌بیه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان له هامبوورك و چه‌ند شاری دیكه داخستووه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئیسماعیل كه‌ریمی” ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو، له شاری كامیاران به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، هزاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی توركیا له شاری ئیستانبوول و ده‌یان دژبه‌ری شه‌ڕ له شاری واشینگتۆنی ئه‌مریكا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ساناز ئاریان تب”، “یه‌كتا فه‌هه‌ندژ سه‌عدی”، “سپیده ڕه‌شنه‌و”، “دانیال عه‌باس زاده” و “سه‌مه‌د ده‌وڵه‌ت خواه” له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كران.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه‌ی مارگوونی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و خه‌ڵكی گوندی په‌ته‌كستانی سه‌ر به شاری ئه‌رده‌كانی یه‌زد له ئاست كه‌م ئاوی و چالاكی مه‌عده‌ن كۆبوونه‌وه.
-
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی شهسكامی ته‌ورێز له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند كه كار و چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)یان له‌و وڵاته قه‌ده‌غه كراوه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی دووپلۆرهی مه‌ریوان به ناوی “یاسین ڕاستخانه” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان بریندار كرا.
-
“ئیسماعیل كه‌ریمی” ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی كامیاران كه له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشه به‌سه‌ختی بریندار ببوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌یێكی تاران گیانی له‌ده‌ست دا.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، به‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.