به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئێدریس جه‌مشیدزهی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجییه‌ك” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
مالپەری پەیام
-
-
دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی “عیسا چوولاندیم” و “جه‌مشید عه‌زیزی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.
-
كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی بێكاری شووش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، خوازیاری دامه‌زراندن بوون.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی هێزه دیمۆكراتیكه‌كانی ئورووپا
هاوپه‌یمانی هێزه دیمۆكراتیكه‌كانی ئورووپا(ئا.د.گ.ب) ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خوازیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی عێراق و سووریه بوو.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه‌ی مانگی سووری سنه به ناوی “ئایدا حه‌یده‌ریان” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، بوونه‌وه‌ری كێچ له به‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی زیندانیان ناده‌ن.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، جووتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم له شارستانی دڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام دژبه نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
به‌پێی دوایین به‌راوه‌رده‌كان، نرخی خانووبه‌ره له شاری تاران، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، سێ هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسیان مانیان له خواردن گرتووه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی ناوچه‌ی گه‌شتیاری خۆمس له شارستانی خه‌ڵخاڵ دژبه تێكدانی ژینگه و سرووشتی ئه‌و گونده تۆریستیه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.