به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و دادخوازان هاوردووه تاكوو به زۆره‌ملێ له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن.
مالپەری پەیام
-
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
ده‌ستپێكی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری و بایكۆتكردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
به‌یانی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له حاڵێكدا ده‌ستی پێكردووه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێرانه‌وه به به‌ربڵاوی بایكۆت كراوه و بنكه‌كانی ده‌نگدان وه‌كوو خولی یه‌كه‌می ئه‌و …
-
“كازم عه‌لی نژاد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌ریكردنی له ده‌رمان، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و گیانی له مه‌ترسی دایه.
-
“خه‌شایار سفیدی” خوێندكاری زانكۆی هونه‌ری تاران و “موته‌هه‌ره گونه‌یی” خوێندكاری ته‌علیق كراوی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، هه‌ر یه‌كه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
-
خاوه‌ن ماشێنه‌كانی جاده‌سازی و شۆفێره‌كانیان له شاری یاسووج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌نه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاسست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه چه‌ند جار بۆردوومان كرا.
-
“ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، له نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له‌و زیندانه هۆشداری دا.
-
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، کاروان شاهی‌پەروانە، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٢٥ ساڵی ڕاگیراو لە بەندیخانەی شنۆ، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی به تۆمه‌تی موحاره‌به دادگایی كرا.
-
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێكخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، پاش بانگهێشت بۆ دادگای سنە دەستبەسەر و به مه‌به‌ستی تێپەڕكردنی سزای هەشت مانگ به‌ندكرانی …
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “عومه‌ر(ئێحسان) سه‌جادی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.