ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كیش چووب له پارێزگای هۆرمۆزگان بۆ چه‌نده‌مین جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
مالپەری پەیام
-
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
كاردانه‌وه‌ی مه‌حموود ساڵحی به‌رانبه‌ر به سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی
“مه‌حموود ساڵحی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت، كاردانه‌وی نیشان دا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، چواره‌مه‌ین ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی سێ ژینگه‌پارێزی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژیوای پاوه بوو، به‌و بۆنه‌وه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره له مه‌راسمێكدا ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه بایكۆت كرا و هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ هاوردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان شكستی هێنا و سهرشۆڕییهكهی بۆ به‌رپرسانی كۆماری …
-
شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو. ئەگەرچی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە، هێشتا ئەنجامەکانی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە …
-
به‌یانی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆستڕاڵیا له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری كانبرا كۆبوونه‌وه و دژبه شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
-
به‌یانی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
ڕۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٥ و ٧ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار به ناوه‌كانی “فه‌رهاد ئیبراهیمی و “عوسمان ئه‌مینی” له شاره‌كانی عه‌سه‌لوویه و بانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی سه‌ر به گرووپی ئارازی مهاباد به هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای “ڕه‌زه‌وان”ی سه‌ر به شاری شنۆ، یادی گیانبه‌ختكردووانی كیمیابارانی سه‌رده‌شتیان به‌رز نرخاند.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زیندانی سه‌قز له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه ڕای كراوه‌یان هه‌یه و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌شداری له شانۆی هه‌ڵبژاردن ئیجبارییه.