ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “دۆنیس”ی بانه به ناوی “محه‌ممه‌د كاكی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری دۆڵه‌شین بریندار كرا.
مالپەری پەیام
-
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌ریوان، بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
-
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتیی ئیکسی خۆیدا، خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێ و بێ شه‌رت و مەرجی تووماج ساڵحی بوو.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “غوڵام عه‌باس شه‌لالوه‌ند” سه‌رۆكی زیندانی خوورینی وه‌رامین، به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌ی خستووه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هاتنی لافاو له شارستانی سه‌وادكووی مازه‌نده‌ران، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٨ هاووڵاتی بریندار بوون.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ئابادان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ناوچه‌ی زیفلی سه‌ر به شارستانی به‌دره‌ی ئیلام له ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی پووشپه‌ڕ، دایكانی دادخوازی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێرانیان بایكۆت كرد.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
-
“یووسف به‌همه‌نی” له چالاكانی كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به ئیفتخاره‌وه پشتیوانی له به‌یانیه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی …