موژگان ئێفتخاری، دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا هیوای خواست هیچ كچێك نه‌بێته قوربانی ترس و ئێش و ئازاری …
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسیمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له شاری جورنه‌ڕه‌شی سه‌ر به پارێزگای ڕۆحا له باكووری كوردستان و ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له باشووری كوردستان به‌ڕێوه چوو.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕشه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن چالاكییان ئه‌نجام دا.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی حاجی له‌كی سه‌ر به شاری بۆكان به ناوی په‌یمان ئیسماعیل‌پوور، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی چوار كرێكاری برینداری شاره‌داری تیكاب كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بریندار كرابوون بریتیه له: ئه‌میر ڕه‌ها، مه‌قسوود فوربانپور، ئیره‌ج مورادی و حه‌مید نه‌ویدی.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی ناجێگیره و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ جارێكی دیكه ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له ڕۆژئاوا و قه‌زای ماوه‌تیان له باشووری كوردستان به چڕی بۆردوومان كرد.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی فلۆتاسیۆنی كارخانه‌ی مسی شاری بابه‌ك له پارێزگای كرمان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
كرێكارانی وه‌رزی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ی حه‌وت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست خۆپێشاندانیان كرد.
-
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاسبكاران له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، شیراز و قێشم له ئاست خراپی دۆخی بازاڕ و نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.