سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “تاهر زیوه”، “سه‌لاح سوڵتانی” و “ئه‌میر فه‌قیه” ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
“خالید مێهماندووست” هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە دوایین ڕۆژه‌كانی چوارەمین مانگی به‌ندكرانی لە زیندانی ئه‌و شاره تێپەڕ دەکات، لە بارودۆخێکی دەروونی و جەستەیی ناجێگیردا بەسەر دەبات، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ئازادی ناوبراو …
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی سنه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له زیپ لاینی ئاویه‌ر
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی سنه له پردی هه‌وایی زیپ لاینی ئاویه‌ری سنه به‌ربووه خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
ڕێزگرتن له یادی ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده له‌لایه‌ن دایكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی
دایه مینا دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایكبوونی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” مێرمنداڵی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری …
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ده‌ورووبه‌ری شاری بانه مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پترۆشیمی له به‌نگلادش دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشا و به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری قازی پور خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئیتالیایی له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌رخان كردنی بودجه بۆ شه‌ڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
-
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، فه‌رمانده‌یه‌كی ئیتلاعاتی سپا به ناوی “بێهزاد كیانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕكهی كه ئه‌ندامی سپای قودسه له شه‌قامی باقری زاهیدان تیرۆر كران.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژنانی كرێكاری كه‌شاوه‌رز له پارێزگای خووزستان، به كه‌مترین حه‌قده‌ست و به‌بێ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناچارن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان له سه‌ختترین دۆخ دا كار بكه‌ن.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی شاغڵ له موخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.