ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، سه‌دان شارومه‌ندی خه‌ڵكی فیلیپین دژبه هه‌ڕه‌شه‌كانی چین بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی چین له شاری مانیل كۆبوونه‌ته‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ساختمانێك له كۆوه‌یت، ٤١ كارگه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان به‌ندكراوانی ژن ناچار به بێگاری ده‌كه‌ن و له زیندانی ئێڤین به‌ندكراوان به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان …
-
كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌دان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا.
-
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه “لوقمان عه‌بدۆڵڵازاده” له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاری به‌رپرسانی زیندانی ورمێ مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
-
ماوه‌ی ده ڕۆژه ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی جوانڕۆ و پاوه ئه‌ده‌ن و هێشتا جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و دوو شاره له ئاگردا ده‌سووتێت.
-
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكێكی خه‌ڵكی پاوه به‌هۆی گوشاری كاری ٧٢ ساعه‌ته له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی تاران گیانی له‌ده‌ست دا.
-
ڕێكخراوی جیهانی كۆچبه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان،ڕایگه‌یاند: به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران٢٦٠ سه‌رنشینه‌وه، له كه‌نارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن نووقمی ئاو بووه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، ٧ كرێكار له چه‌ند شاری ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌وهۆیه‌وه پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكار ژاراوی بوون.