له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی كامران عه‌باسی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كراوه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، په‌خشان عه‌زیزی، ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.
-
هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه به ناوی ئازاد ڕه‌حیمی، ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
ئازادی سوله‌یمان عه‌بدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له زیندان
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، سوله‌یمان عه‌بدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان- سه‌قز پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندان ئازاد كرا.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی قوتابخانه خسووسیه‌كانی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره دا كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ی دامغان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی باوی، سووسه‌نگرد،حه‌میدیه و كاروون خۆیان گه‌یانده ئه‌هواز و دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی یازیبۆڵاغی سه‌ر به شاری سه‌قز دژبه چالاكی مهعدنكارهكان له‌و ناوچه ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
-
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سروە شیری” تەمەن ٢٢ ساڵ، “پەیمان شیری” تەمەن ١٩ ساڵ و “فەردین شیری” خەڵکی گوندی “تەرەغە”ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن …
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرووڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، عه‌لی به‌خشایی(دیار)، به‌ندكراوی سیاسی كوردی خه‌ڵكی شارستانی ده‌ره‌گه‌زی سه‌ر به ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌ویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.