به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣وه تا به ئه‌مڕۆ، سه‌رجه‌م ١٧ كۆڵبه‌ر، له‌وانه منداڵێك له سنووره‌كانی كوردستان كوژراون.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، دایه مینا دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی دادخوازی بۆكان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، خۆراكیان له نێو خه‌ڵك دا دابه‌ش …
-
شه‌وی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی بانیاس و به هۆیه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
-
ئیتحادییه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سامسۆنگ ئێلێكترۆنیك ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان داوه.
-
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی چوار شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه و دوو كه‌سیان بریندار كردووه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕه‌شت و ئیسفه‌هان به ناوه‌كانی “نازیلا خانیپور”، “وساڵ هێره‌وی” و “سه‌مانه عه‌مووشاهی” له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار هێرشیان كرده سه‌ر واحدی یه‌ك له سالۆنی ٧ و به‌ندكراوێكیان به توندووتیژییه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه.
-
زیاتر له سه‌د ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی “خالید مێهماندووست” شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی ئاودانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “سه‌جاد مورادی” پاش بانگ‌كران له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
دۆخی خراپی ته‌ندرووستی گه‌نجێكی بریندار به فیشه‌كی هێزه‌كانی ڕژیم له مه‌ریوان
“محه‌ممه‌د خۆسره‌وی” گه‌نجی خه‌ڵكی باشماخی مه‌ریوان، حه‌فته‌ی ڕابردوو به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی به‌سه‌ختی بریندار و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.