ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جیاجیاكانی كرماشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له به‌رده‌م ئیداره‌ی كار كۆبوونه‌وه و داویان كرد خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
مالپەری پەیام
-
-
محه‌ممه‌د ئهمینیفهر، شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای نه‌غه‌ده به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، ژنانی ئازادیخوازی ڕه‌قه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد.
-
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و قائیمشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به پێی ڕه‌واڵی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په ده‌ستیان له كار كێشا و له به‌رده‌م درگای كارخانه كۆبوونه‌وه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٣٨ مامۆستای زانكۆ له سه‌رانسه‌ری وڵات، له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییان ناردووه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست زیندانیكردنی محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی، مامۆستای بێكاركراوی …
-
به‌یانی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ڕه‌شت، شیراز، ئامۆل، ته‌ورێز و جیرۆفت جێبه‌جێ كرا.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی شاری سنه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی ڕێزگرتن له بوێری، به‌هێزی و به‌رخۆدانی ژنانه، …
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سه‌عدوڵا ئایینی له شارستانی دێهلۆڕان و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.