ئێوارەی شەممە ٤ی ڕەشەمە، مۆبین مەجیدزاده، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “گامێشگوڵی”ی سەر بە شاری میاندووئاو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بە توندووتیژییەوە دەستبەسەر کرا.
مالپەری پەیام
-
-
چالاكانی مافی مرۆڤ، ئاماژە بە دۆخی قەیراناوی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دەکەن و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی زیندانی ورمێ به‌ندكراوان ئه‌كشه‌نجه و ئازار ده‌ده‌ن و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌شیان ده‌كه‌ن.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ئادانا، مێرسین و ڕۆحا دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی به‌رخۆدان ژیانه‌یان به‌رز كرده‌وه.
-
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سایپا سیترۆئێنی كاشان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ده‌رمانسازه‌كانی چه‌ند شاری ئێران دژ به نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ١٣ كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری كۆناره‌ك له ڕووداوێكی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار بوون و دوو كه‌سیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “ئازه‌ردۆخت حه‌قجوویان” دایكی دادخوازی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌رامسمێك له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوو.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی ناڕازی له سنووری په‌روێزخان که ده‌یانویست مانگرتنێکیتر به‌رێوه به‌رن، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی میاندواو به ناوی “مۆبین مه‌جیدزاده” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
-
هەواڵی ئێران
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێهلۆران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “نادر سه‌یفی” چالاكی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووڕاوی سیاسی خه‌ڵكی شاری دێهلۆران و دانیشتووی ئه‌ندیمشك، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.