له ڕۆژانی ڕابردوودا، هونه‌رمه‌ندێكی ژنی خه‌ڵكی میاندووئاو به ناوی “ئاشقین ئیمامی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گیراوه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، كامیۆندارانی پارێزگای فارس بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
-
دادگای پارێزگای مێردین ١٣سیاسهتمهداری كوردی له شاری دێرك كه به‌رپرسی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌و شاره له ساڵه‌كانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ بوون، به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵان، ڕستوورانی “ڕۆمانۆ” له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه به بیانووی ڕهچاهونهكردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كرا.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سوڵتانی” خه‌ڵكی گوندی “خورینج” و “محه‌ممه‌د مورادی” خه‌ڵكی گوندی “بهیكۆس”، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز، به ناوی “عه‌تا ڕۆسته‌م پور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم له سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لەدەستدا.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، “جه‌مشید چه‌رخكار” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سنه و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی گوڵان، ڕاگه‌یاندنی ژماره ١٦ی خۆی له‌سه‌ر باروودۆخی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بڵاو كرده‌وه. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی …
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل پاش شكست هێنانی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ٣٠ كه‌س كوژران و …
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادستانی تاران په‌روه‌نده‌سازی بۆ “هادی كه‌سایی” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشانی “مه‌یدانی ئازادی” و “عه‌سه‌ل داداشلوو” ڕۆژنامه‌وانی بواری ئابووری كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دادستانی تاران به بیانووی بڵاوكردنی …