ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێو، خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له وڵاته‌كانی ئه‌مریكا و ئیتالیا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
مالپەری پەیام
-
-
شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شه‌پۆلی تازه‌ی پلان بۆ داڕێژڕاو و وه‌حشیانه‌ی سه‌ركوتی ژنانی ئێرانی، له ڕاستی دا هێرشه بۆ سه‌ر هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا و ڕژیم به …
-
نیوه‌ڕۆی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی “عه‌تا سه‌راوی” ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌قیه‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
-
به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، ڕژیمی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه ئۆتۆمبێلێكی له ناوچه‌ی سیده‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج و به‌هویه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی به‌ختكرد.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی “موحسن ئه‌قده‌م”، “یووسف ئازه‌ری” و “ڕه‌سووڵ یووسفی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٣٠ و ٣١ی خاكه‌لێوه، شه‌ش كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌سوود و كۆڵبه‌رێك له سنووری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بریندار كران.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا به ناوی “ئاریه‌ن یاوه‌ری” خه‌ڵكی مه‌جبوورئاوای بۆكان، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، ئازادیخوازانی پارێزگای گیلان بۆ پشتیوانی له كۆڵبه‌رانی كورد و سووختبه‌رانی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێك پۆسته‌ر و تراكتیان له نێو شه‌قامه‌كانی شاره دا بڵاو كرده‌وه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ خاكه‌لێوه، دانیشتووانی شاری مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی كۆڵبه‌ران دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست.
-
به‌یانی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌ه‌ی به‌هێز له دوو بنكه نیزامی ته‌ورێز و ئیسفه‌هان بیسترا و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل كرد.