به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، حه‌راسه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی سنه هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان كردووه تاكوو قوتابیان ناچار به لێدانی حیجابی ئیجباری بكه‌ن.
مالپەری پەیام
-
-
هەواڵی کوردستان
به‌شداری موعه‌لیمانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی ئێران له تاران
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، موعه‌لمیانی خانه‌نشینكراوی ساڵی ١٤٠٠ له سه‌رانسه‌ر ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له تاران و خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی زاهدان، مه‌شهه‌د و تاران گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
به فه‌رمانی “محه‌ممه‌د نیازی”، به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، ١٧ به‌ندكراوی سیاسی له مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراون.
-
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “ئەمان جەلالی‌نژاد”، مامۆستا و وێنەکێشی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئەهواز، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، جه‌وی ئه‌منیه‌تی له زانكۆی ئه‌لزه‌هرا ڕۆژ له دوای ڕۆژر خراپتر ده‌بێت و حه‌راسه‌ت وێڕای دانانی بازگه‌ی پشكنین، ئامێر ناسینی ڕوخساری داناوه.
-
ته‌نیا له مانگی مارسی ٢٠٢٤ دا ٨ شارومه‌ندی كورد له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی كوژراون و ٦٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراون.
-
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری له به‌رزاییه‌كانی ئه‌و شاره، جه‌ڵته‌ی دڵ لی دا و گیانی له‌ده‌ست دا.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه سه‌ردانی ماڵی “سدیق ڕه‌یحانی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان كرد و ناوبراویان بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت كرد.
-
هەواڵی کوردستان
به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سپا بۆ سه‌ر ئیسڕائیل
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا داوای له خه‌ڵك كرد دژبه هه‌ر چه‌شنه …