ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی ئاگر گرتنی به‌شێك له پترۆشیمی مارۆن له ماهشههر شه‌ش كرێكار به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و سێشه‌ممه، ١١ و ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له به‌ندیخانه‌كانی ساری و “ده‌ستگرد”ی ئیسفه‌هان له سێداره دران.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئیتحادییه‌ی تاكسیڕانانی شاری بۆكان شۆفیر تاكسیه‌كانی بانگهێشت و داوایان لێ کردون به‌شداری چالاکانه‌یان له رێ و ره‌سمی ٢٢ی رێبه‌ندان هه‌بێت.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له لایه‌ن بێهزیستی شاری ورمێوه ماڵیێكی ئه‌من كه سه‌رپه‌نای ژنانی زیانلێكه‌وتوو بوو، داخرا.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی داڵاهۆی كرماشان کورته ڤیدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به تاڵان كردن و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی گوندی بیامه‌ی داڵاهۆیان بڵاو كرده‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، ئایدا ئه‌موویی دوای ١٧ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به شێوه‌ی کاتی و دانانی بارمته ئازاد كرا.
-
یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا له كامیاران به ناوی “فه‌رزاد مه‌ردووخی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، سه‌ره‌ڕای ٤٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سرووش نوربه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، “مێهدی جه‌وانمه‌ردی” و “بێهروز فه‌یزی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر …
-
Uncategorized
خۆپێشاندانی کوردانی دانیشتووی له‌نده‌ن له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی کوردانی دانیشتووی شاری له‌نده‌ن دژ به له سێداره‌دانی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رده‌م باڵیۆز خانه‌ی ڕژیم له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به هۆی هه‌لگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی سووختبه‌رێكی دیكه به سه‌ختی بریندار بوو.