ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری فڕانكفۆرت دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، كرێكارێكی كاشیكاری به‌لووچ له شارستانی چابه‌هار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری شاخه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رشیو له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزان
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، ئاگری به‌رزاییه‌كانی كانی نێعمه‌ت و ئاگجه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
ئه‌منیه‌تی كردنی شاری سنه و دامه‌زراندنی دووربینی چاودێری له‌و شاره
ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه‌ی له درووبینی چاودێری پڕ كردووه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
به‌ڕێوه‌چوونی دوو چالاكی فه‌رهه‌نگی له شاره‌كانی ساحێب و سه‌قز
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو چالاكی كتێب خوێندنه‌وه و ژه‌نینی موزیك له شاره‌كانی ساحێب و سه‌قز بۆ منداڵانی چاوگه‌ش ڕێكخراوه و له‌لایه‌ن منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كراوه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی شۆڕشكێڕی شاری مه‌ریوان له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
-
ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو به ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خوازیاری چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ئازادی دوو ئه‌ندامی فدرارسیۆنی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ناوه‌كانی سیسیل كۆهلر …
-
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، سه‌عیده شه‌فیعی، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان سزا دراوه.
-
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، قه‌یرانی كه‌می به‌نزین له زۆرێك له شاره‌كانی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه و خه‌ڵك چه‌ندین كاتژمێر له ڕێزدا ده‌وه‌ستن.
-
جووتیاران و خاوەن تراکتۆرەکانی بەشی جایزانی سەر بە شارستانی ئومیدییە لە پارێزگای خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، به‌رامبه‌ر به بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.