به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تابلۆی نووسراو به زمانی كوردی له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی قوتوری خۆی به فه‌رمانی فه‌رماندار لابراوه.
مالپەری پەیام
-
-
ماوه‌ی چوار حه‌فته‌یه كه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی مولاناوای سه‌قز به ناوی “هیوا فه‌یزی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
-
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئانفڵۆئانزا له‌و پارێزگایه هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان دا به‌سته‌ری كراون.
-
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، تاران و قائیمشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕوونی فریكۆ له شارستانی سیرجان بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی شووش، ئه‌هواز، ڕه‌شت و تاران له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
-
شه‌وی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی گۆگجه‌ی سه‌ر به ناوشه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان به ناوی مۆبین دارایی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
-
حسێن واحدی، بازڕه‌سی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا، دایه فاتمه فه‌ره‌جی، دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیانبه‌ختكردووی ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵه به ناوی “یه‌دێ كاینچای” پێشمه‌رگه‌ی گوردانی كاوه، ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، ئه‌میر محه‌ممه‌دخانی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی دیوانده‌ره پاش ٢٨ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.