ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له ناوچه‌ی گاواره‌ی كرماشان په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بوون و سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوویان له داوێنی چیاكانی ئه‌و ناوچه‌یه چاند.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو كرێكاری شاغڵ له كارگه‌یه‌كی ساختمانی شاری كرماشان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی جه‌ڕۆسه‌قیل گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو گه‌نجی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوهكهانی “پوویا دلجوو” و “ئاریام ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی ئه‌حمه‌د مه‌حموود حه‌سه‌ن، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به ٢٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
-
بەیانی دووشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی لوقمان شەنگە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كوردانی ئازادیخواز له قامیشلوو، عاموودا، وه‌نكۆڤێری كانادا و له هه‌ولێر دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
-
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی بووشێهر، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ڕوودسه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌ك په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
-
به پێی زانیارییه‌كان، ١١٤ نوێنه‌ری پاڕله‌مانی بلژیك له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له كارزاری جیهانی نا بۆ ئێعدام له ئێران ڕاگه‌یاند.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان ئه‌مجه‌د عینایه‌تی و محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده له شاری بۆكان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی زستان و شه‌وی چله یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له شۆڕشی ژینایان …