به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و كچانی بوێر و ئازای ئێرانی، وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، به بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان …
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری شارستانی لیكه‌ك سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی ناوچه‌ی پارس جنووبی، سفره‌ی به‌تاڵیان به نیشانه‌ی نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ڕاخست.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانبار، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كتێب فرۆشیه‌كانی باكووری كوردستان و كتێبه كوردییه‌كانی كۆكرده‌وه، هه‌روه‌ها گاردی زیندانی ئاگری له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوانی ژن …
-
به‌یانی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، په‌هبادێكی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له ده‌ورووبه‌ری حه‌سه‌كه كرده ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌س بریندار بوون.
-
Uncategorizedهەواڵی کوردستان
ناڕوونی چاره‌نووسی یه‌زدان قه‌نبه‌ری له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای كرماشان
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی یارسانی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی یه‌زدان قه‌نبه‌ری، پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
-
سهرۆگی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی میاندووئاو ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و شاره تووشی گازگرتوویی بوون و پیاوێك گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
-
شه‌وی یه‌لدا بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو له زیندانی كرماشان، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شاری سنه به‌سه‌ر چیای كوچكه ڕه‌ش دا هه‌ڵكشان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نیشان دا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سنه، شنۆ، بۆكان، سه‌قز و مهاباد هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌و چله له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه.