به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، چه‌ند كه‌س له حه‌وزه‌ی قه‌زایی شاری بۆكان له‌كه‌ڵ یه‌ك دا به شه‌ڕ هاتوون و سێ كه‌س به ته‌قه‌ی چه‌ك گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان و چه‌ند شاری ئێران
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له چه‌ند شاری ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌رته‌شی سوودان و هێزه‌كانی “واكنش سریع” له ڕۆژئاوای ناوچه‌ی دارفوور، هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كۆمه‌ڵكوژ كراون.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چلالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی “مه‌هتا سه‌دری” ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی هه‌ژاری شارستانی مینابی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر شوێنی فڕێدانی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو و پێداویستییه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین كردووه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له به‌شی میوانداری شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی باس له تاران، دۆروود، ئه‌هواز و ته‌ورێز دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای حه‌مزه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردی ئیستانبوول دژبه داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان،له مه‌یدانی شیشهان مانیان گرت.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “دلو”ی سه‌ر به ناوچه‌ی دیزه‌جی ورمێ به ناوی “یوونس نه‌بی زاده” ته‌مه‌ه‌ن ٣٠ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بە ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستانه‌كانی مه‌ریوان و جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاكره‌كه سوودێكی نه‌بووه.