ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، كه‌شاوه‌رزانی خووزستانی بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، ده‌زگای قه‌زایی توركیا سزای قورسی ١٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌د سدیق ئاكیش” دا سه‌پاند و خه‌ڵكی جووله‌مێرگ دژبه سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان …
-
ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی هونگه له گوندی ئاو هه‌ناری سه‌ر به شارستانی ئاودانان و جه‌نگه‌ڵه‌كانی بله‌بزانی پاوه له ئاگردا ده‌سووتێن و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه سوودێكی نه‌بووه.
-
بەپێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ماوەیەکە دۆژمنانی ژینگه دارستانەکانی دەورووبەری هانەشێخانی سه‌ر به‌شاری مەریوان به مشاری به‌رقی ده‌بڕنه‌وه و ڕووبەرێکی زۆر لەدارستانه‌كانی ئەو ناوچەیان له ناو بردووه.
-
شه‌وی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “هه‌ژیر مه‌حموودپور” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كوژرا.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان و دوو ڕۆژ پێش ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له شاری بڕۆكسلی بلژیك خۆپێشاندانیان كرد.
-
شه‌وی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، چوار سووختبه‌ر له‌وانه مێرمنداڵێك به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ڕووداوی هاتووچۆ له به‌نده‌رعه‌باس و ده‌شتیاری گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو سووختبه‌ری دیكه بریندار بوون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، دوو ژن له شاره‌كانی ته‌ورێز و نه‌زه‌رئابادی ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د به ناوی “حسێن سادقی” له جاده‌ی نێوان یاسووج بۆ برووجن، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه.
-
به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی كورد له شاری مێردین و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.