له دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین شارومه‌ند له شاره جیاجیاكانی ئێران و ده‌یان په‌یجی ئینستاگرامی به بیانووی كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر و داخراون.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر دژبه نه‌دانی پۆلۆمپی باره‌كانیان له‌به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی گازی ئه‌راك كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی بێكاری شووش له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌یشكه‌ری حه‌وت ته‌په كۆبوونه‌وه و خوازیاری دامه‌زراندن بوون.
-
ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢ و ٣ی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئیبراهیم خویشكار” خه‌ڵكی مه‌ریوان و “ئه‌شكان ئیسماعیل نژاد” خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
“سه‌یدحسێن حسێنی” سه‌رۆكی دادگوسته‌ری كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به تۆڕدانی حیجابی ئیبجارییهوه هه‌یه، لقێكی تایبه‌ت له دادگای ئینقلابی سنه كراوه‌ته‌وه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٦٠٠ كه‌ره‌سته‌ی مێژوویی ته‌كیه‌ی بیگله‌ربه‌یگی كه له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی زه‌ندیه و قاجاڕییه درووست كراوه و مۆزه‌خانه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه تاڵان كراوه.
-
بابەتهەڵبژاردەی پەیام
بۆچی مەسیری دەستەبەربوونی دادپەروەری زمانیی لە ئێران بەرەوڕووی بونبەستی ئەمنیەتی دەبێتە؟
دادگایی کردن و دەرکردنی حوکمی قورس بۆ مامۆستایان، چالاکان و رۆژنامە نووسانی حەوزەی زمانی کوردی لە ئێران بابەتێکی تازە نییە و لە چەند ساڵی ڕابردودا گوشارەکان بۆسەر ئەم چالاکانە گەلێک …
-
وتەی ڕۆژ
ئاماری ساختە سەبارەت بە باشتربوونی دۆخی ئابووری و بوونی پۆتانسێلی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆمەڵگادا
ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، ئاماژەی بە باشتربوونی ڕێژەیی دۆخی ئابووری مانگی گوڵان بە بەراورد لەگەڵ خاکەلێوە و هەروەها ڕەوتی ڕوو لە دابەزینی هەڵاوسان کردووە. ئەم ڕاپۆرتە هێندە …
-
ئه‌كاونتی كاربه‌ری تووماج ساڵحی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه و نووسی: ئه‌و هونه‌رمه‌نده براوه‌ی خه‌ڵاتی نێوده‌ڵه‌تی هاوڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئازادی ئۆسلۆ له وڵاتی نۆ‌رویژ بووه.
-
جێگری په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای لۆڕستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ١٦ هه‌زار و ٦١٩ منداڵ له‌و پارێزگایه له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.