ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی نگینی موكران له چابه‌هار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا هێرشی كرده سه‌ر گوندی ئاشمه‌ی سه‌ر به شاری كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه ٨ كه‌س بریندار بوون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیاربه‌كر له باكووری كوردستان، میتینگێكیان له ژێر ناوی ئاشتی و ئازادی به‌ڕێوه برد.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی ناڕازی شاری سلێمانی بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قوروه به ناوی مێهدی كاكه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه، چالاكییان ئه‌نجام دا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، به‌هۆی مانگرتنی درێژخایه‌ن دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی سه‌هامدارانی شیركه‌تی ئێران خودڕه‌و به‌ڕێوه چوو و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كارخانه به شیركه‌تی كڕووز ده‌ركرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌زاران كرێكاری بیانی له باشووری كوردستان كار ده‌كه‌ن و حه‌وت هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سیان ژنن.
-
هەواڵی کوردستان
هۆشداری بێهداشت و ده‌رمانی سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی موعه‌لیمانی مانگرتوو
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی موعه‌لیمانی مانگرتوو هۆشداری به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دا.