ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، ٣١ی ڕێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی مافی مرۆڤ و مافی ژنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی بوون.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
-
ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری سیاسی ڕێکخراوی بناژۆخواز و کۆنەپەرستی حەماس لە میوانخانەی میوانانی دەرەوەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لە باکوری تاران لە لایەن دەوڵەتی ئیسڕایلەوە تیرۆر کرا.
-
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، “شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازرایه‌وه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له سالۆنی شه‌شی زیندانی ئێڤین به‌هۆی نه‌بوونی بێهداشت، تووشی نه‌خۆشی پێستی بوون و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه ده‌ستیان له‌كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
-
په‌ره‌ستارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌لی و كه‌وسه‌ری كه‌ره‌ج، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
-
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
-
کەمپەینی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، سەبارەت بە سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر ژنانی زیندانیی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، هەڵوێستیان هەبێت.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی شاره‌داری مه‌ریوان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی جێگیر له پاركی شانۆ و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت كردوون.