خه‌ڵكی ناوچه‌ی تۆڕۆق ڕوودی نه‌ته‌نز و دانیشتووانی ناوچه‌ی ڕۆباتی پۆشت بادام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له ئاست لێدانی بیری ئاو و چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی ڕوانگه‌ی به‌لووچستان، چل كرێكاری سه‌مپاشی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ماڵاڕیا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، دژبه نه‌دانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، گه‌ریلاكانی پ.ك.ك زه‌بری كوشه‌نده‌یان له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌شاند و هێلیكۆپته‌ره‌كانی تورك ته‌رمی كوژراوه‌كانیان بۆ باكووری كوردستان گواسته‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاری جووله‌مێرگ و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ جارێكی دیكه دژبه داگیركردنی شاره‌داری ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ …
-
“پەخشان عەزیزی”، ڕۆژنامه‌نووس و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له مافه‌كانی په‌یوندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
-
“سه‌ردار شاهمورادیان” خوێندكاری بواری كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و خه‌ڵكی سنه، ماوه‌ی ٥٦٨ ڕۆژه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
-
هاتنی ڕۆژانی ماتەمینی شیعەکان لە مانگی موحەڕەمدا، باس لە ئایینداری یان دوورکەوتنەوە لە ئایینی لە کۆمەڵگای ئێران‌دا گەیاندۆتە لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و تەنانەت بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی کۆماری ئیسلامیش. هەموو ئەو …
-
به پێی ئاماره‌كانی ساڵی ١٤٠٢، ٤٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی بێكاری ئێران، له ده‌رچووانی زانكۆ پێك دێت و ٥٣ له سه‌دی ژنانی ده‌رچووی زانكۆ بێكارن.
-
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م سه‌د بابه‌ت ژنكوژی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران تۆمار كراوه كه ١٧ بابه‌تیان به بیانووی پاراستنی نامووس بووه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپهڕن كرێكارانی په‌یمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی موخابراتی خووزستان دژبه ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.