كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
به‌یانی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی بۆڕناكی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوانی سیاسی له ٣٧ زیندانی ئێران بۆ په‌نجاوحه‌وته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان مانیان له خواردن گرت.
-
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، بۆ ماوەی زۆرتر لە شەش مانگە لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
-
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژ به وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
-
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی١٤٠٣، خانەنشینکراوانی موخابراتی خوزستان دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان له به‌رده‌م موخابراتی پارێزگای خوزستان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری وان لە باکووری کوردستان دژ بە دانانی قەیوم لە سەر شارەداریەکان و دەستبەسەر کردنی شارەدارە بژاردەکانی خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.
-
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کۆڕی ژنانی “دەم پارتی” لە شاری قارس، دەستپێکردنی چالاکییەکانیان بە بۆنەی نزیکبوونەوە بە “٨ی مارس” ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕاگەیاند.
-
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ بە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتێکی خەڵکی گوندی “دەرەتفێ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “نەوزاد بەهرامی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئتلاعاتی ئەو شارەوە، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
-
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، جەلەسەی پێڕاگەیشتن لە سەر تۆمەتەکانی ٧ چالاکی مەدەنی کورد لە دادگا ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەچوو و بەندکراوان بە شێوازێکی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران.