ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری ورمێ له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری كرماشان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
-
سەعید جەلیلی کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی موتڵەق” و مەسعوود پزیشکیان کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی ڕێژەیی” بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی جیهان
پشتیوانی پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید له مانگرتنی كرێكارانی نه‌وتی ئێران
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، پلاتفۆرمی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوید و ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی به‌رینی خۆی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران ڕاگه‌یاند.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندكراوان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر سێشه‌ممه دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی ئاویاری و زێهكشی شیركه‌تی كاروون له شارستانی شووشته‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه له شه‌نگال
دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئۆردووگای ئاواره‌كانی شه‌نگال ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌س به‌هۆی نوقم بوون له به‌ندئاوه‌كانی كوردستان
له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی هه‌تاویه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٨ كه‌س له به‌ندئاوه‌كانی كوردستان نووقمی ئاو بوون كه شه‌ش كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٢ كه‌س ڕزگار كراون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهوو له پارێزگای كرماشان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا.