ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی زێڕ له وڵاتی مالی ٥٠ كرێكاری ژن و پیاو گیانیان له‌ده‌ست دا.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی دیمۆكراسیخوازی ئاڵمانی دژ به چالاكی حیزبه ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی وه‌حید گومشادزهی، ئه‌حمه‌د زه‌ینه‌دینی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و ئه‌حمه‌د به‌لووچ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له شیركه‌تی تیام سه‌نعه‌ت له پاڵاوگه‌ی شیراز، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
خانه‌نشینكراوانی پترۆشیمی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، له‌به‌رده‌م ئوستانداری دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئاودانان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای دوورخرانه‌وه‌ی بۆ شاری فنووج بانگهێشت كرا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، دوو كرێكار له شاره‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی و شاباد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، جه‌واد سه‌واری برای هه‌میشه زیندوو فوئاد سه‌واری، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا” له دیوانده‌ره، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، هونه‌رمه‌ندێكی گه‌نجی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به ناوی ئاریان عه‌زیزی، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه كوژراوه.
-
ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌له‌كشایی له پارێزگای ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، له ئاست بڕینه‌وه‌ی دار به‌ڕووه‌كانی ئه‌و ناوچه له‌لایه‌ن شیركه‌تێكی چینی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.