به‌یانی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، ٥٠ قوتابی كچ له مه‌دره‌سه‌ی په‌روین ئێعتسامی ژماره ٢ له شارستانی شاهیندژ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
تووماج ساڵحی، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی له دایه مینا سوڵتانی، دایكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕێبه‌ندان، ته‌قینه‌وه له ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له وڵاتی پاكستان ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه ده كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له جاده‌ی هه‌مه‌دان بۆ تاران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه ده كرێكار بریندار بوون.
-
به‌یانی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی دووباره‌ی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به توندی مه‌حكووم كرد.
-
كرێكارانی ئه‌ركان سالسی نه‌وت، شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان و سه‌كۆی نه‌وتی به‌لال، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی تاران دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و كوژرانی هاوڕێكیان به ناوی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی له نزیك خوابگای زانكۆ، مانیان گرت و به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی …
-
به‌یانی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، سێ شارومه‌ندی كورد له بۆردوومانی شارۆچكه‌ی زركان له‌لایه‌ن توركیاوه بریندار و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.
-
شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری وان له باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر پاسگای هه‌نگی مه‌رزی له سنووری چه‌مپاراوی بانه و به‌وهۆیه‌وه پاسدارێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه بریندار بوون.