كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری خاش ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
به‌یانی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی ٢، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
كارنامه‌ی پڕ ئێش و ئازاری كۆڵبه‌ران له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسیدا، واته له ١٢ گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٠ تاكوو ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سه‌رجه‌م ٩٠٤ كۆڵبه‌ر كوژران و بریندار بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
گواستنه‌وه‌ی “ئارمان مورادی” خوێندكاری خه‌ڵكی دیوانده‌ره بۆ زیندان
“ئارمان مورادی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌گاوان”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره، خوێندكاری بواری زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی ڕازی كرماشان، به‌دوای بانگ‌كران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای …
-
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵان، پێنج کەس لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەڕێوەبەرەکانی په‌یجی ئینستاگرامی “شنۆکەم” بە ناوەکانی “هەژار مەحموودی”، “دڵشاد شاداب”، “باست قادرزادە”، “سەمیع مەحموودی ئەقدەم” و “زاهیر حاجی‌پوور” دوای بانگکرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
-
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئازادیخوازان له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران، هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری شاییان كردووه.
-
ئاگاداری و بەیاننامەڕووداوە گرنگەکان
ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) وحیزبی کۆمۆنیستی ئێران
مەرگی “جەلادی ٦٧”،دەرفەتێک بۆ پەرەسەندنی بزووتنەوەی جەماوەریی
-
به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، زیاتر له ٤٢٠ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌هۆی هاتنی لافاو له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی مه‌لێكانی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به هۆی بڵاوكردنی بابه‌ت له‌سه‌ر مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری شاغڵ له به‌شی چاكسازی ڕێگه‌وبان له سه‌روستان
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، سێ كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ڕێگه‌وبان له شارستانی سه‌روستانی سه‌ر به پارێزگای فارس، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.