ڕۆژی دووشەممە 19خەرمانانی ساڵی 1403، کرێکارانی نەوەرد و لوولەی سیمنان بە کۆبوونەوە لە بەردەم پارێزگای سیمنان سەبارەت بە جێبەجێ نەکردن و پێداچوونەوە بە بەرنامەی ڕیزبەندی کار، ناڕەزایاتیان دەربڕی.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری شاری هه‌مه‌دان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌یی كۆبوونه‌وه.
-
وتەی ڕۆژ
كارنامه‌ی “تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی” له به‌رامبه‌ر “تیرۆریسمی ئیسلامی”دا، ٢٣ ساڵ پاش ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١
ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١، مه‌رگبارترین و گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی “تیرۆریستی” مێژوو، له خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ڕوویدا. واته ڕووداوێك كه دواهاته سیاسی، نیزامی و ئابووریه‌كه‌ی، بوو به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مەی جیهاندا. به‌یانیی ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١، سه‌ره‌تا …
-
١٦ی مانگی گه‌لاوێژ،ساڵهاتی رۆژێكی مێژوویی له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه. ڕۆژێك كه خه‌ڵكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی یه‌كپارچه و یه‌كگرتووانه له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه ده‌ستیان دایه مانگرتنێكی گشتی، هێزنواندنێكی شكۆدار كه به هه‌موانی نیشان دا سه‌ره‌ڕای دامركانی خه‌باتی …
-
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، موعه‌لمیانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئامووزش و په‌روه‌رش به كۆبوونه‌وه له له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له شاری تاران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی نیشان دا.
-
په‌ره‌ستارانی شاره‌كانی شیراز، كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و درێژه‌یان به مانگرتن …
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی گوندی “وشكه‌ڵان”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و به‌هۆیه‌وه ژینگه‌پارێزێك به ناوی “نه‌وید فه‌لاحی” بریندار بوو.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی كورد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ئه‌سه‌دئاباد
“سه‌باح سادقی” كاسبكاری خێزانداری خه‌ڵكی كامیاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شارستانی ئه‌سه‌دئابادی سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان، گیانی به‌خت كرد.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاسبكاران و هه‌موو مۆبایله ئایفۆنه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه.