ڕۆژی ڕابردوو، مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی هەڵمەتی «سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە» لە ٦٦ گرتووخانەی ئێراندا بەڕێوە چوو. ئەم هەڵمەتە لە ڕاگەیەندراوی حەفتەی ١٤٤ەمی خۆیدا، وێڕای ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری لەسێدارەدانەکان، ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا دەوروبەری ٨٧ کەس لەسێدارە دراون کە سزای دوو کەسیان سیاسی بووە.


