پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی فولادی شادگان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی فولادی شادگان، سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.

کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی ئەو شیرکەتە کە زیاتر لە ١٠٠ کرێکارن، ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەیان زیاتر لە ١٠ تا ١٥ ساڵ، پێشینەی کاریان لەو شیرکەتە هەیە و لە کتوپڕدا بەبێ ئەوەی کە لە لایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتە هۆکارێک ڕوون بکرێتەوە، لە سەر کارەکانیان دەرکراون. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان و هەروەها بایەخ دانی بەرپرسانی ڕژیم بە داخوازییەکانی کرێکاران بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *